Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.
کوردستانهەواڵ

لە چەند ڕۆژی داهاتوو حزبێکى تر لە هەرێمى کوردستان دروست دەکرێت

ڕێژنە میدیا

 

ئەدهەم بارزانى ڕایگەیاند، لەم چەند رۆژەی داھاتوودا وەك قەوارەیەكی نوێ سیاسی ئامادەی خۆیان نیشان دەدەن و بەشداری لەو هەڵبژاردن دەکەن.

لە پەیامێکدا، ئەدهەم بارزانى کە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویکردەوە دەڵێت: لە خۆبەدەستەوە نەدانی هەندێ لایەنی سیاسی لە پرۆسەیەكی دیموكراسی وەك هەڵبژاردن كە بووەتە هۆكاری هەڕەشە بۆسەر هەرێمەكەمان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ڕەنگدانەوەی هەیە لە ناوخۆی عێراق و دەرەوە.

هەروەها وتیشى: دەمەوێت ئەوە ئاشكرا بكەم ئێمەش بەپێی ویستی جەماوەری خۆشەویست لە وانەیە لەم چەند رۆژەی داھاتوودا وەك قەوارەیەكی نوێ سیاسی ئامادەی خۆمان نیشان بدەین و بەشداری لەو پرۆسە دیموكراسیە بكەین،  ئەگەر بە رێكارە یاسایەكان ڕابگەین.

دەشڵێت: وەك هەموان ئاگادارن باشوری كوردستان بە دۆخێكی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت، ئاڵۆزی و گرفتەكان بەجۆرێكن، پێم وایە لە ئێستادا تەنها هەڵبژاردن و ڕۆڵی سەرەكی شەقام دەتوانێت گۆڕانكاری لەم سیستەمە حكومڕانیەدا بكات.

ئەدهەم بارزانى ئەم هەڵبژاردنە بە چارەنوسساز ناودەبات و وتى: چاوەڕێ دەكرێت ببێتە هۆكارێك كە گۆڕانكاری سەرەكی لەم دۆخە سیاسیە چەقبەستووەی وڵاتدا ڕووبدات.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button