
مهترسیهكی تری كێشانی ڤهیپ ئاشكرا دهكرێت
توێژینهوهیهك : ڤەیپ خێراتر لە جگەرەی ئاسایی ئالوودەبوون دروست دەکات
ڕێژنه میدیا
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری پزیشکیی (JAMA) بڵاو کراوەتەوە، ئاشکرای کرد کە جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ) بڕێکی زۆر بەرزی لە مادەی نیکۆتین تێدایە و پرۆسەی ئالوودەبوون تێیدا خێراترە بەراورد بە جگەرەی ئاسایی.
تیمی توێژینەوەکە بە سەرۆکایەتیی د. شارۆن لێڤی لە نەخۆشخانەی منداڵانی بۆستن لە ئەمریکا، شیکارییان بۆ تۆماری تەندروستیی زیاتر لە ١٥٠ نەخۆشی هەرزەکار (تەمەن ١٣ بۆ ١٩ ساڵ) کردووە و دەرکەوتووە ئاستی کۆتینین (بەرهەمی تێکشکانی نیکۆتین لە جەستەدا) لە میزی ڤەیپکێشەکاندا نزیکەی سێ هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٩٥٩ نانۆگرام بۆ هەر میلیلیترێک، لەکاتێکدا ئاستی ئاسایی بۆ جگەرەکێشانی ئاسایی لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠٠ نانۆگرام دایە.
توێژەران هۆشداری دەدەن لەوەی ڤەیپەکانی ئێستا مادەی زیادکراو و چڕییەکی زیاتری نیکۆتینیان تێدایە کە وا دەکات جەستە بە بەهێزی نیکۆتینەکە هەڵبمژێت و لە تەمەنێکی بچووکدا تووشی ئالوودەبوونی قووڵ ببن.
نیکۆتین ئاوێتەیەکی ئۆرگانییە کە بە شێوەیەکی سروشتی لە ڕووەکی تووتندا هەیە و کاتێک دەچێتە جەستەوە، ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر مێشک. دەبێتە هۆی دەردانی مادەی “دۆپامین” کە هەستی کاتیی ئارامی یان خۆشی دەبەخشێت، ئەمەش وا لە مێشک دەکات بە خێرایی ڕێژەی زیاتری دابا بکات و ئالوودەبوون دروست بێت.



