Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.
تەندرووستی

کۆمەڵێک هۆکار جگە لە کەشی سەرما هۆکارن بۆ ئەوەی بە بەردەوامی هەست بە سەرما بکەیت

ڕێژنە میدیا

 

هەستكردن بە سەرما تەنها لەبەر ساردی كەشوهەوا نییە بە تەنها، هەندێكجار شوێنەكەشت گەرمە و هەست بە سەرما دەكەیت، ئەویش لەبەر سیستمی بەرگری، كۆئەندامی دەمار و هۆڕمۆنەكانی لەش، لە ئەنجامی چەند هۆكارێك كە نابێت پشتگوێیان بخەیت.

بەرزیی پلەی گەرمی لەش


بەرزیی پلەی گەرمی لەش هۆكارێكی باوی هەستكردن بە سەرما و لەرزە، كاتێك سەرگێژخواردن و شەكەتی لەگەڵدا بێت، یان بۆ ماوەی دو رۆژ پلەی گەرمی لەش بەرز بێت، سەردانكردنی پزیشك پێویستە.

سەرمابون و ئەنفلۆنزا


كاتێك توشی ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزی دەبیت، هەندێكجار نیشانەی لەرزی لەگەڵدایە، هۆكارەكەشی بەرزیی هەوكردنی لەشە، لەمكاتەدا پشودان، ئاو خواردنەوە و خواردنی گەرم پێویستە، ئەگەریش بۆ ماوەی دو رۆژ بەمشێوەیە مایتەوە، سەردانی پزیشك بكە.

 

هەوكردنی لەوزەتێن و قورگ


زۆركات لە ئەنجامی هەوكردنی بەكتریاییەوە لەوزەتێنەكان دەئاوسێن و پەڵەی سپییان لەسەر دەردەكەوێت، سیستمی بەرگری جەستەت وادەكات توشی لەرز بیت، دەكرێت “ئەنتیبایۆتیك” بۆ ماوەیەكی كەم یارمەتیدەر بێت، بەڵام پزیشك دەتوانێت چارەسەر بكات.

هەوكردنی كۆئەندامی میز


لەرز یەكەمین نیشانەی هەوكردنی كۆئەندامی میزە، بەتایبەتی لە خانمان، كاتێك هەوكردنەكە لە گورچیلەكاندا هەیە، كەسە توشی لەرز و بێهێزی دەبێت بە گشتی، پێویستە لەمكاتەدا ئاو زۆر بخورێتەوە و میزكردن دوانەخرێت.

 

كەمی شەكری خوێن


كاتێك شەكری خوێن دادەبەزێت، جەستە بە خێرایی وزەی خۆی لەدەستدەدات و هەست بە لەرز دەكەیت، هەندێكجار پاش وەرزش یان دواخستنی ژەمەكانی خواردن توشی دەبیت، رێنمایی دەكرێت بە زویی پارچەیەك میوە یان شەربەتێكی سروشتی بخۆیتەوە، تا شەكری خوێنت كەمێك بەرز بێتەوە.

غوددەی دەرەقی

غوددە كاریگەریی دەكاتە سەر مێتابۆلیزم، كاتێك چالاكییەكەی كەمدەبێتەوە، توشی لەرز دەبیت تەنانەت لە سەرمایەكی كەمیشدا،  بە زویی چارەسەر دەبێت ئەگەر چارەسەری پزیشكی وەربگریت.

گۆڕانكاری لە پرۆستات


هەندێك لە پیاوان هەست بە لەرز دەكەن لەگەڵ ئازار و بە زەحمەت میزكردن لە ئەنجامی پرۆستاتەوە، هۆكارەكەشی كاردانەوەی ناوەوەی جەستەیە لەبەر هەوكردن، كە وادەكات پلەی گەرمی لەش بەرز بێتەوە و هەست بە سەرما بكەیت، پشكنین پێویستە پێش ئەوەی كاریگەریی خراپتر لەسەر تەندروستیت دروستبكات.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button