
چارهسهری ئالودهبوونی ڤیدیۆ نهشیاوهكان و سایته سێكسیهكان
ڕێژنه میدیا
یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئەو سەردەمە بەردەستبوونی زۆر ئاسانی وێنە و ڤیدیۆ سێكسییەكانە، ئەوەش بەهۆی فەراهەمبوونی هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایلی زیرەك، كە مرۆڤ هەركاتێك و لە هەر شوێنێك دەتوانی ئەو شتەی دەیەوێ بێ چاودێری سەیری بكات، بەتایبەتی لە تەمەنی منداڵی و رواڵیدا، كێشەكە لەوەدایە حاڵەتەكە بگاتە ئاستی ئاڵوودەبوون، كە تەواوی مێشك و گرنگیدان و كاتی مرۆڤ داگیر دەكات، بەڵام چارەسەری چییە؟
راپۆرتێك ئاماژە دەكات كە میسر، خاوەن زیاتر لە 100 ملیۆن دانیشتووان، یەكەم وڵاتی عەرەبییە لە رووی سەردانیكردنی هاووڵاتییانی بۆ ماڵپەڕە سێكسییەكان، كاتێك هەفتەی رابردوو گەورەترین ماڵپەڕی سێكسی ئەمەریكی، لیستی 20 زیاترین وڵاتی بڵاو كردەوە كە سەرانی ئەو ماڵپەڕە دەكەن.
د. هاشم بەحری، مامۆستای دەروونناسی لە زانكۆی ئەزهەر دەڵێت، گرنگترین هۆكاری سەیركردنی میسرییەكان بۆ ئەو ماڵپەڕانە، كەبت و قەتیسبوونی هەستی سێكسی و نەبوونی هۆشیاری و رۆشنبیری سێكسییە، لای گەورە و بچووك، بۆیە هەموو شتێك بە نهێنی دەكەن، ئەوان لە رێگەی سەیركردنی فیلمە سێكسییەكان بوارێك بۆ نەهێشتنی ئەو كەبت و قەتیسبوونە دەرەخسێنن، جیا لەوەی زیادبوونی حاڵەتەكە ئاماژەیە بۆ نەبوونی رۆشنبیری سێكسی.
ئەو شارەزایە دەڵێت، ئەو حاڵەتەش هۆكاری زۆرێك لە كێشەكانی ناو خێزانە، چونكە ئەوەی دەیبینن لەو فیلمانە رەچاوی هیچ رۆشنبیرییەكی سێكسی تیادا نییە، بۆیە ئاڵوودەبوون لەسەریان چەند مەترسییەكی هەیە لەوانە كاریگەری ژیانی كۆمەڵایەتی و ئابووری و هیتریش، وەك ئەوەی دەبێتە كەسێكی دابڕاو لە خێزانەكەی و دەستپەڕ دەكات، لە كاری رۆژانەشی كەمتەرخەم و سەرقاڵ دەبێت و شەو رۆژ خەریكی سێكس دەبێت، ئەوەش تەواوی ژیانی پەكی دەكەوێت.
د. یاسەمین مەهدی، نووسەر و مامۆستا لە كۆلێجی ددان دەڵێت، 12.5%ی مادە و زانیارییەكانی ناو ئینتەرنێت پێوەستن بە شتی سێكسییەوە، كێشەكە لای رواڵەكانە، كە لەو قۆناغەدا بەسەر هەستەكانیاندا زاڵ نین، ئەوەش بەهۆی بەرزیی ئاستی هۆڕمۆنەكانی لەشیان، جیا لەوەی حەزیان بە گەڕانە لەناو دنیای ئینتەرنێت.
ئەو پزیشكە پێی وایە گرنگە چاودێری نەرمی ئەو منداڵ و رواڵانە بكرێت، گوێ لە پرسیار و حەزەكانیان بگیرێت و وەڵامیان بدرێتەوە، بۆ ئەوەی خۆیان نەچن نقوومی ناو ماڵپەڕەكان بن و تووشی ئەو ماڵپەڕەو سێكسیانە بن، جیا لەوە ئەوان بە وەرزش و چالاكی كۆمەڵایەتی سەرقاڵ بكرێن و برەو بە توانا و خولیاكانیان بدرێت، گرنگترین شت ئەوەیە لێیانەوە نزیك بین.
گەورەترین كێشەی ڤیدیۆ سێكسییەكان، ئەوانە فیلمن و راستی نین و بەرجەستەی ژیان و دیمەنێكی خەیاڵی زۆر دوور لە راستی سێكس و جەستەی ژن و پیاو دەكەن، واتە ئەكتەرە سێكسییەكان تەنیا بۆ پارە تواندنی دەربڕین و جووڵانەوە سێكسی دەكەن، ئەو كاریگەرییەی لەسەر بینەری جێی دێڵن، خەیاڵییە و بینەر ناتوانێت لە ژیانی خێزانیدا لاساییان بكاتەوە چێژیان لێ ببینێت، چونكە لە بنەڕەتدا شتی وا نییە، یان مەترسیدارە و نەخۆشی مەترسیداری بەدواوەیە، بۆیە هەمووی ئەوەی دەیكات تێكدانی دەروونی كەسەكە و دروستبوونی بیر و هەستی لادەرە لای.



