
ڕێژنە میدیا
کەشناسێک پێشبینی پلەکانی گەرمای چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەم شەو بڵاوکردوەتەوە کە پلەی گەرمی دادەبەزێتە ژێر سفر و دەبێتە شەختە.
شەممە، ٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٦، ئاراز جەبار، شارەزای کەشناسی “نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما بۆ ئەمشەو تا کاتی بەیانی” بڵاویکردەوە کە بەم شێوەیەیە :
لوتکەی چیای هەڵگورد ٢٢-
چیای پیرەمەگرون١٩-
حاجی ئۆمەران ١١-
ئامێدی ١٠-
پێنجوێن ١٠-
کانی ماسی ٨-
مێرگەسۆر ٨-
بارزان 7-
سەنتەری پارێزگاکان:
سلێمانی ٣
هەولێر ٠
دهۆک ٠
هەڵەبجە ٠
کەرکوک ٢
هەروەها بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی قەزای پێنجوێن بە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بڕیاریدا سبەی لە قوتابخانەکانی قەزاکەیان بکرێتە پشوو.
شەممە ٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی پێنجوێن و بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریاندا لە پێناو سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان ڕۆژی یەک شەممە، ٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە قەزاکە پشووی فەرمی بێت.
پێشتریش لە بارەی دەوامی سبەی لە ناوەندەکانی خوێندنی هەریەک لە پەروەردەی ڕاپەڕین و شارەزوور و سۆران بڕیاری پشوویان ڕاگەیاندوە.
ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی سەرما ڕووی لە ناوچەکە کردوە و پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە نزیکی سفرن یاخود لە خوار سفرەوەن.



